Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 71

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلَّيۡلَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِضِيَآءٍۚ أَفَلَا تَسۡمَعُونَ ٧١
{هه‌ندێك له‌ به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌} [ قُلْ أَرَأَيْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن [ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ شه‌وتان بۆ به‌رده‌وام بكات و ڕۆژ نه‌كاته‌وه‌و به‌رده‌وام دونیا هه‌ر شه‌و بێت تا ڕۆژی قیامه‌ت [ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِضِيَاءٍ ] ئه‌وا ئه‌و خوایه‌ كێیه‌ كه‌ ئه‌توانێ شه‌وی تاریكتان بۆ ڕووناك بكاته‌وه‌ جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌؟ واته‌: هیچ خوایه‌كى تر نیه‌ [ أَفَلَا تَسْمَعُونَ (٧١) ] ئایا بۆ نابیستن بیستنێك كه‌ سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت و بیر بكه‌نه‌وه‌.