Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 72

قُلۡ أَرَءَيۡتُمۡ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرۡمَدًا إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡقِيَٰمَةِ مَنۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَأۡتِيكُم بِلَيۡلٖ تَسۡكُنُونَ فِيهِۚ أَفَلَا تُبۡصِرُونَ ٧٢
[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ ] دیسان ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌واڵم پێ بده‌ن [ إِنْ جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ النَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ڕۆژتان بۆ به‌رده‌وام بكات تا ڕۆژی قیامه‌ت دونیا هه‌ر ڕۆژ بێ و شه‌و نه‌یات [ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ ] ئه‌وه‌ كێیه‌ ئه‌و خوایه‌ی تر كه‌ ئه‌توانێ شه‌وتان بۆ بێنێت تا تیایدا ئارام بن و پشوو بده‌ن جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌؟ واته‌: هیچ خوایه‌كى تر نیه‌ [ أَفَلَا تُبْصِرُونَ (٧٢) ] ئه‌وه‌ بۆ نابینن بینینێك كه‌ په‌ندو ئامۆژگاری و سوودی بۆتان هه‌بێ.