Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 73

وَمِن رَّحۡمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسۡكُنُواْ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٧٣
[ وَمِنْ رَحْمَتِهِ جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ بۆ ئێوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌و و ڕۆژی بۆ داناون، تا له‌ شه‌ودا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن، وه‌ به‌ڕۆژیش به‌ دوای فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌ت و رزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌دا بگه‌ڕێن بۆ كار كردن و بازرگانى و گه‌شت كردن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٧٣) ] وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری ئه‌م نیعمه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.