Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 82

وَأَصۡبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوۡاْ مَكَانَهُۥ بِٱلۡأَمۡسِ يَقُولُونَ وَيۡكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُۖ لَوۡلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا لَخَسَفَ بِنَاۖ وَيۡكَأَنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨٢
[ وَأَصْبَحَ الَّذِينَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێش ئێستا ئاواته‌خواز بوون خوای گه‌وره‌ وه‌كو ئه‌وی به‌مانیش ببه‌خشیایه‌ [ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ ] (وَيْكَأَنَّ) به‌ مانای هاوار بۆ خۆت و ئایا نازانى دێت، ئه‌یانووت: هاوار بۆ خۆت بزانه‌، یان ئایا نابینی كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزقی خۆی فراوان ئه‌كات بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت له‌ به‌نده‌كانی، وه‌ ویستیشی لێ بێت كه‌می ئه‌كاته‌وه‌ (ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى به‌ڵگه‌ نیه‌ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندى و توڕه‌ بوون و خۆشه‌ویستى و رق لێبوونى خواى گه‌وره‌) [ لَوْلَا أَنْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی نه‌ڕژاندایه‌ به‌سه‌رمانداو ڕه‌حمی پێ نه‌كردینایه‌ [ لَخَسَفَ بِنَا ] ئه‌وه‌ ئێمه‌یشی له‌گه‌ڵ (قارون)دا ئه‌برده‌ ناخی زه‌وی، چونكه‌ ئێمه‌ ئاواتمان به‌و خواست [ وَيْكَأَنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (٨٢) ] هاوار بۆ خۆت بزانه‌، یان ئایا نابینی كه‌ خوای گه‌وره‌ كافران سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ناكات.