Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qasas — Ayah 83

تِلۡكَ ٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ نَجۡعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوّٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادٗاۚ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ ٨٣
{به‌هه‌شت بۆ خۆبه‌كه‌مزانانه‌} [ تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌هه‌شتمان بۆ كه‌سانێك داناوه‌ كه‌ خۆیان به‌گه‌وره‌ نازانن له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویداو لووتبه‌رز نین وه‌ ئاشووب ناگێڕن و ماڵى خه‌ڵكى به‌ ناحه‌ق ناخۆن [ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (٨٣) ] وه‌ سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.