Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 4

أَمۡ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعۡمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسۡبِقُونَاۚ سَآءَ مَا يَحۡكُمُونَ ٤
[ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ أَنْ يَسْبِقُونَا ] ئایا ئەو كەسانەی كە ئیمان ناهێنن و خراپەكارو سەرپێچیكارن وا ئەزانن كە لە ژێر دەسەڵاتی ئێمە ڕزگاریان ئەبێ و پێش ئێمە ئەكەون و ناتوانین سزایان بدەین [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (٤) ] بەڕاستی خراپترین گومانە كە ئەیبەن، بەڵكو رزگاریان نابێت و سزاى قیامەتیش چاوەڕوانیانە .