[ مَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآتٍ ] هەر كەسێك بە ئومێدی گەیشتنە بە خوای گەورە لە رۆژى قیامەت و چاوەڕوانى پاداشتە لەسەر ئیمان و كردەوەى چاكى ئەوا بە دڵنیایی ئەو كاتەی كە خوای گەورە دیاری كردووە بۆ زیندوو بوونەوە دێت و گومانی تیادا نییەو پاداشتى خۆى بەتەواوى وەردەگرێت [ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٥) ] وە خوای گەورە زۆر بیسەرو زانایە .