Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 7

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَنَجۡزِيَنَّهُمۡ أَحۡسَنَ ٱلَّذِي كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٧
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] وە ئەو كەسانەیشی كە باوەڕیان هێناوەو كردەوەی چاكیان كردووە (كردەوەى چاك ئەوەیە بۆ خوا بێت و بۆ ریا نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ ] ئەوە بە دڵنیایى لە تاوانەكانیان خۆش ئەبین و بۆیان ئەسڕینەوە [ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ (٧) ] وە بە دڵنیایى پاداشتیشیان ئەدەینەوە بە باشتر لەو كردەوانەی كە كردوویانەو ئەنجامیان داوە (یەك بە دە تا یەك بە حەوت سەد تا زیاتر).