Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-'Ankabut — Ayah 8

وَوَصَّيۡنَا ٱلۡإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيۡهِ حُسۡنٗاۖ وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشۡرِكَ بِي مَا لَيۡسَ لَكَ بِهِۦ عِلۡمٞ فَلَا تُطِعۡهُمَآۚ إِلَيَّ مَرۡجِعُكُمۡ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٨
فەرمان كردن بە چاكەكردن لەگەڵ دایك و باوك تەنانەت ئەگەر بانگەوازیان دەكردیت بۆ كوفر! [ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ حُسْنًا وَإِنْ جَاهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ] دایكى (سەعدى كوڕى ئەبى وەققاص) سوێندى خوارد كە بۆ هەمیشەیى قسە لەگەڵ (سەعد)دا نەكات و خواردن و خواردنەوە نەخوات تا (سەعد) كوفر نەكات و واز لە ئیسلام نەهێنێت، بە (سەعد)ى وت: تۆ دەڵێیت خواى گەورە ئامۆژگارى كردووم بە چاكە كردن لەگەڵ دایك و باوكم، منیش دایكتم و فەرمانت پێ دەكەم بەم شتە، سێ رۆژ بەم شێوازە مایەوە تا لە هۆش خۆى چوو، (عەممارەى) كوڕى دەمى كردەوەو ئاوى پێداو هاتەوە هۆش خۆى و دوعاى لە (سەعد) كرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد): ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووە كە لەگەڵ دایك و باوكیدا چاكەكار بێت، وە ئەگەر دایك و باوكەكە داوایان لێكردى وە كۆششیان لەگەڵدا كردى تا تۆ شەریك بۆ من دابنێی كاتێك كە هیچ زانیاریەكت نییە كە خوای گەورە شەریكی هەبێ ئەوە لەو شتەدا تۆ گوێڕایەڵیان مەكە [ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٨) ] گەڕانەوەتان هەر بۆ لای منە وە لە ڕۆژی قیامەت هەواڵتان پێ ئەدەم لەو كردەوانەی كە لە دونیا كردووتانە .