Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 18

وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَعَشِيّٗا وَحِينَ تُظۡهِرُونَ ١٨
[ وَلَهُ الْحَمْدُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] وە حەمدو سەناو ستایش بۆ خوای گەورەیە لە ئاسمانەكان و زەویدا [ وَعَشِيًّا وَحِينَ تُظْهِرُونَ (١٨) ] وە بە ئێواران و نیوەڕۆیان، یاخود وتراوە: ئەمە مەبەست پێی پێنج نوێژە فەرزەكەیە: (حِينَ تُمْسُونَ) ئێوارە، مەبەست پێى: نوێژی مەغریب و عیشایە (وَحِينَ تُصْبِحُونَ) مەبەست پێی نوێژی بەیانییە (وَعَشِيًّا) مەبەست پێی نوێژی عەصرە (وَحِينَ تُظْهِرُونَ) مەبەست پێی نوێژی نیوەڕۆیە, ئا لەو كاتانەدا نوێژەكان ئەنجام بدەن.