تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە
[ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] خوای گەورە ئەوەندە باڵادەستە لە مردوو زیندوو دەردێنێ و دروست ئەكات: وەكو لە دڵۆپێك ئاو مرۆڤ دروست دەكات, لە هێلكە باڵندە دروست دەكات, لە كافر موسڵمان دروست دەكات [ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ ] وە بە پێچەوانەیشەوە لە زیندوو مردوو دەردێنێ و دروست دەكات, مرۆڤ كە زیندووە مەنی و دڵۆپە ئاوی لێ دەردێنێ, باڵندە كە زیندووە هێلكەی لێ دەردێنێ, موسڵمان كە زیندووە جاری وا هەیە لە نەوەی ئەو كافر دەبێ [ وَيُحْيِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە لە پاش ئەوەی كە زەوی مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ئەیژیەنێتەوە [ وَكَذَلِكَ تُخْرَجُونَ (١٩) ] چۆن ئەو زەویە مردووەمان زیندوو كردەوە ئێوەش بەو شێوازە لەناو قەبرەكانتان دەرئەكرێن و زیندوو دەكرێنەوە .