هەندێك لە نیشانەكانى تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە
[ وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ ] وە یەكێكی تر لە بەڵگەو نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە دروست كردنی ئاسمانەكان و زەویە, وە زمانی ئێوەی لێك جیاواز كردووە هەر یەكێك بە زمانێك قسە ئەكەن، وە ڕەنگ و شێوازیشتان لێك جیاوازە هەر یەكەو شێوەیەكتان هەیە [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ (٢٢) ] بە دڵنیایى هەموو ئەمانە بەڵگەو نیشانەن لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە زانا بن .