Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 23

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبۡتِغَآؤُكُم مِّن فَضۡلِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَسۡمَعُونَ ٢٣
[ وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُمْ بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] وە یەكێكی تر لە بەڵگەو نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە بە شەو و بەڕۆژ ئێوە ئەخەوێنێ، بە شەو ئەخەون هەندێك جاریش بە ڕۆژ كاتی (قەیلولە) بۆ ئەوەی پشوویەك بدەن [ وَابْتِغَاؤُكُمْ مِنْ فَضْلِهِ ] وە بە رۆژیش ئەگەڕێن بەدوای ڕزق و ڕۆزی خۆتان و كاسبی ئەكەن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (٢٣) ] بە دڵنیایى هەموو ئەمانە بەڵگەو نیشانەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە ببیستن وە پەندو ئامۆژگاری وەربگرن .