Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 24

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلۡبَرۡقَ خَوۡفٗا وَطَمَعٗا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَيُحۡيِۦ بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٢٤
[ وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا ] وە یەكێكی تر لە بەڵگەو نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كە هەورە بروسكەتان نیشان ئەدات كە هەندێك جار لێی ئەترسێن كە زەرەرو زیانتان پێ بگەیەنێ, وە هەندێك جار ئومێدتان پێیە كە دوای ئەوە باران ببارێ و سوودی لێ ببینن [ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وە لە ئاسمانیشەوە بارانتان بۆ ئەهێنێتە خوارەوە [ فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە ئەو زەویەی كە لە دوای ئەوەی وشك و مردووە خوای گەورە بەهۆی بارانەوە زیندووی ئەكاتەوەو ڕووەك و دانەوێڵەی لێ ئەڕوێنێ، چۆن ئەو زەویە مردووەى زیندوو كردەوە بەو شێوەیەیش ئێوە زیندوو دەكاتەوە [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٢٤) ] بە دڵنیایى هەموو ئەمانە بەڵگەو نیشانەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو تێبگەن .