نمونە هێنانەوە لەسەر پوچەڵى هاوبەشبڕیاردان
[ ضَرَبَ لَكُمْ مَثَلًا مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] خوای گەورە نموونەیەكی لە نەفسی خۆتان بۆ هێناونەتەوە كە نزیكترین شتە لە خۆتانەوە دەیبینن و لێی تێدەگەن لەسەر بەتاڵی هاوبەشبڕیاردان [ هَلْ لَكُمْ مِنْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ مِنْ شُرَكَاءَ فِي مَا رَزَقْنَاكُمْ ] ئایا كەسێك لە ئێوە كۆیلەی هەبێ ڕازییە ئەوانە ببن بە شەریك لەو ڕزقەی كە بە پێمان بەخشیوون؟ ڕازیت كۆیلەكەت ببێ بە شەریكت؟ [ فَأَنْتُمْ فِيهِ سَوَاءٌ ] كە ئێوە هەر چیتان هەیە لەگەڵ ئەوانەدا یەكسان بن تیایداو بەشداری ئێوە بكەن لەو شتانەی كە هەتانە [ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنْفُسَكُمْ ] وە ئێوە لێیان ئەترسێن كە ئەمانە ببنە شەریكتان لەماڵداو ماڵتان لەگەڵدا بەش بكەن، واتە: ڕازی نابن كە ئەوانە ببن بە شەریكی ئێوە, ئەی چۆن ڕازی ئەبن كە مرۆڤێكی بێ دەسەڵات بكەن بە شەریك بۆ خواى گەورەى بەدەسەڵات [ كَذَلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٢٨) ] بەم شێوازە ئایەتەكانی خۆمان درێژە پێ ئەدەین وە ڕوونی ئەكەینەوە بەڵام بۆ كەسانێك كە تێ بگەن .