Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 29

بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَهۡوَآءَهُم بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ فَمَن يَهۡدِي مَنۡ أَضَلَّ ٱللَّهُۖ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ ٢٩
[ بَلِ اتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَهْوَاءَهُمْ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] بەڵكو هاوبەشبڕیاردەران شوێن هەواو ئارەزووی خۆیان كەوتوون و بەبێ زانیاری عیبادەت بۆ جگە لە خواى گەورە دەكەن [ فَمَنْ يَهْدِي مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ ] وە كەسێك كە خوای گەورە گومڕای بكات كێ ئەتوانێ هیدایەتی بدات كە ئەو شایەنی هیدایەت نییە؟ واتە كەس نییە هیدایەتى بدات [ وَمَا لَهُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٢٩) ] وە كاتێك خوای گەورە بیەوێ سزایان بدات كەس نییە كە لە سزای خوای گەورە بیانپارێزێ و سەریان بخات .