Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 33

وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرّٞ دَعَوۡاْ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنۡهُ رَحۡمَةً إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ ٣٣
[ وَإِذَا مَسَّ النَّاسَ ضُرٌّ ] وە كاتێك كە خەڵكی تووشی زەرەرو زیانێك بن لە وشكەساڵی و سەغڵەتی و بێ بارانی [ دَعَوْا رَبَّهُمْ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ] ئەو كاتە لە خوای گەورە دەپاڕێنەوەو هاناى بۆ دەبەن و داوای فریاكەوتنى لێدەكەن و بۆ لای خوای گەورە ئەگەڕێنەوە [ ثُمَّ إِذَا أَذَاقَهُمْ مِنْهُ رَحْمَةً ] پاشان ئەگەر خوای گەورە لەلایەن خۆیەوە ڕەحمەتێكیان بۆ بنێرێ و ئەو ناخۆشیەیان لەسەر لابدات یان بارانیان بۆ ببارێنێ [ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ (٣٣) ] ئەو كاتە كۆمەڵێك لەوان ئەگەڕێنەوە بۆ سەر شەریك دانان بۆ خوای گەورە.