Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 32

مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُواْ دِينَهُمۡ وَكَانُواْ شِيَعٗاۖ كُلُّ حِزۡبِۭ بِمَا لَدَيۡهِمۡ فَرِحُونَ ٣٢
حەرامێتى پەرتەوازەیی و پارچە پارچەیی [ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ ] لەوانەی كە دینەكەی خۆیان پارچە پارچە كردووەو [ وَكَانُوا شِيَعًا ] وە بوونە بە كۆمەڵ كۆمەڵ و گروپ گروپ لە ئەهلی كتاب و ئەهلی بیدەع و ئەهلی ئەهواْ [ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (٣٢) ] هەموو حیزب و كۆمەڵێكیش دڵخۆشە بەو مەنهەجەی كە لەسەریەتی و وائەزانێ لەسەر حەقە لە كاتێكدا لەسەر حەقیش نییە (تەنها ئەهلى سوننەو جەماعە لەسەر حەقن و كۆمەڵى رزگار بوون كە دەستگرتوون بە قورئان و سوننەت و ئەوەى كە هاوەڵان و شوێنكەوتوان و پێشینەو پێشەوایان لەسەرین لە كۆن و تازەدا)، (ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر حەرامێتى حیزبایەتى و پارچە پارچەیی و پەرتەوازەیی، بەڵكو دەبێت موسڵمانان یەك دەست و یەك دەنگ و یەك ریزو یەك كۆمەڵ بن) .