[ مُنِيبِينَ إِلَيْهِ ] بۆ لای خوای گەورە بگەڕێنەوە [ وَاتَّقُوهُ ] وە تەقوای خوای گەورە بكەن و خۆتان لە تاوان بپارێزن [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وە نوێژەكانتان ئەنجام بدەن بە ڕوكن و واجبات و خشوعەوە [ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٣١) ] وە ئێوە لەو كەسانە مەبن و وەك ئەو كەسانە مەبن كە شەریكیان بۆ خوا داناوە.