Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 36

وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ فَرِحُواْ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ ٣٦
[ وَإِذَا أَذَقْنَا النَّاسَ رَحْمَةً ] وە كاتێك كە ڕەحمەتی خۆمان بە خەڵكی ببەخشین لە پیت و بەرەكەت و ڕزق و ڕۆزی و لەشساغی و باران [ فَرِحُوا بِهَا ] خەڵكى پێی دڵخۆش ئەبن وە جاری وا هەیە لە خۆبایی ئەبن [ وَإِنْ تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ ] وە ئەگەر تووشی خراپەیەك ببن لە نەخۆشی و ناخۆشی دەردو بەڵا [ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] ئەویش بەهۆی تاوانی خۆیانەوە [ إِذَا هُمْ يَقْنَطُونَ (٣٦) ] ئـەو كـاتـە بێ ئـومێد دەبـن لە ڕەحمەتی خوا (تەنها باوەڕداران نەبێت لە كاتى خۆشیدا سوپاسگوزارى خوا دەكەن و لە خۆبایی نابن، وە لە كاتى ناخۆشیدا ئارام دەگرن) .