[ أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ] ئایا نابینن خوای گەورە ڕزق و ڕۆزی فراوان ئەكات بۆ هەر كەسێك كە ویستی لێ بێت لە بەندەكانی بە فەزڵ و چاكەى خۆى، وە ویستیشی لێ بێت كەمی ئەكاتەوە بۆ هەر كەسێك كە ویستی لێ بێت بە دادپەروەرى و حیكمەتى خۆى [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٣٧) ] بە دڵنیایى هەموو ئەمانە بەڵگەو نیشانەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خواى گەورە بەڵام بۆ كەسێك كە باوەڕی هەبێ.