Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 38

فَـَٔاتِ ذَا ٱلۡقُرۡبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلۡمِسۡكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِۚ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ ٣٨
پێدانى ماف بە خاوەن مافەكان [ فَآتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ ] ئەو كەسەی كە خزمی نزیكتە حەقی پێ بدە و چاكەكاربە لەگەڵیداو پەیوەندى خزمایەتى بگەیەنە [ وَالْمِسْكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ ] وە یارمەتی فەقیرو هەژارو ڕێبوار بدە [ ذَلِكَ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ ] ئەم كردەوانە باشترە بۆ كەسانێك كە مەبەستیان بینینى ڕووی پیرۆزی خوای گەورەو ڕەزامەندی و پاداشتى بێت لە رۆژى قیامەتدا (جێگیر كردنى رووى پیرۆزى خواى گەورەى تێدایە كە روویەكى پیرۆزو بەرێزەو لە رووى هیچ لە دروستكراوەكانى ناچێت و چۆنێتییەكەیشى خوا نەبێت كەس نایزانێت تا لە رۆژى قیامەت و لە بەهەشتدا إن شاء الله دەیبینین) [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٣٨) ] وە ئەو كەسانە سەرفرازو سەركەوتوون لە دونیاو قیامەت.