Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 39

وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن رِّبٗا لِّيَرۡبُوَاْ فِيٓ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرۡبُواْ عِندَ ٱللَّهِۖ وَمَآ ءَاتَيۡتُم مِّن زَكَوٰةٖ تُرِيدُونَ وَجۡهَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُضۡعِفُونَ ٣٩
[ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ رِبًا لِيَرْبُوَ فِي أَمْوَالِ النَّاسِ فَلَا يَرْبُو عِنْدَ اللَّهِ ] وە هەر دیارى و بەخشینێك كە ئێوە بیدەن بە كەسێك مەبەستتان ئەوەبێ كە لە بەرامبەردا زیاترتان بۆ بێت و زیاتر وەربگرن ئەوە لای خوای گەورە ئەجرو پاداشتان نییەو خوا بەرەكەتی تێ ناكات، بەڵام گوناهـ و تاوانیش نییە، بەڵام نەهى لێكراوەو باش نییە دەبێت مرۆڤ هەرچى بەخشى تەنها مەبەستى رەزامەندى خواى گەورە بێت نەك دونیا [ وَمَا آتَيْتُمْ مِنْ زَكَاةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُضْعِفُونَ (٣٩) ] بەڵام ئەو زەكاتەى كە لە پێناو خوای گەورەدا ئەیبەخشن ئەوە ئەجرو پاداشتتان چەند قاتێك دەست ئەكەوێ یەك بە دە، تا یەك بە حەوت سەد، تا زیاتر .