Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 40

ٱللَّهُ ٱلَّذِي خَلَقَكُمۡ ثُمَّ رَزَقَكُمۡ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡۖ هَلۡ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفۡعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَيۡءٖۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ٤٠
[ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە ئێوەی دروست كردووە پاشان ڕزق و ڕۆزی داون، پاشان دەتانمرێنێت، پاشان لە رۆژى قیامەت زیندووتان دەكاتەوە [ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَفْعَلُ مِنْ ذَلِكُمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا ئەوانەی كە ئێوە كردووتانە بە شەریك بۆ خوای گەورە كەسیان ئەتوانن شتی وا بكەن؟ دروستتان بكەن و ڕزقتان بدەن و زیندووتان بكەنەوە؟ بێگومان نەخێر ئیتر بۆ دەیانكەن بە هاوبەش بۆ خواى باڵادەست [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (٤٠) ] پاك و مونەززەهی و بەرزی و بڵندی بۆ خوای گەورە لەو شیركەی كە ئێوە ئەیدەنە پاڵ خوای گەورە, خوای گەورە زۆر لەوە پاكترە كە ئێوە كەسانێك بكەنە شەریك بۆی.