Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 41

ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعۡضَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ ٤١
[ ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] ئاشووب و فەسادو خراپەكارى و تاوان دەركەوتووە لە وشكانی و دەریادا، وە لە بیابان و ئاوەدانیدا، وە لە شارو دێیەكاندا [ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ ] بەهۆی هاوبەشبڕیاردان و تاوان و خراپەكاری خەڵكیەوە (هەر كەسێك تاوان بكات ئەوا ئاشوبى ناوەتەوە لەسەر زەویداو سزاى خواى گەورە بە هۆى ئەوانەوەیە، چونكە چاكسازى بە گوێڕایەڵى كردنى خـواى گـەورە دەبێت و، ئـەوانـەى گـوێڕایەڵى خـواى گـەورە دەكەن ئەوانە چاكسازن و بە هۆى كردەوەى ئەوانەوە خوا رەحم و بەرەكەتى خۆى دەنێرێتە سەر زەوى، هەروەها بەهۆى جێبەجێ كردنى شەریعەت و دادپەروەریەوە، هەروەكو لە كاتى هاتنى عیسادا صلى الله علیه وسلم كار بە شەریعەتى ئیسلام دەكرێت خوا بەرەكەت دەخاتە سەر رووى زەوى) [ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا ] تا خوای گەورە سزایان بدات بەهۆی هەندێك لە كردەوە خراپەكانی خۆیان [ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ (٤١) ] بەڵكو واز لە تاوان بهێنن و بگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورەو تەوبە بكەن و بە خۆیاندا بچنەوە .