Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 46

وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرۡسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٖ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ وَلِتَجۡرِيَ ٱلۡفُلۡكُ بِأَمۡرِهِۦ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ ٤٦
[ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ يُرْسِلَ الرِّيَاحَ مُبَشِّرَاتٍ ] وە یەكێكی تر لە نیشانەكانی تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە ئەوەیە كە ئەو بایانە ئەنێرێ كە موژدەدەرن، واتە: لە دوای ئەوەوە باران دێت [ وَلِيُذِيقَكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ ] وە تا خوای گەورە لە ڕەحمەتی خۆیتان پێ ببەخشێ بەهۆی ئەو بارانەوە پیت و بەرەكەت و دانەوێڵەو ڕووەكتان پێ ببەخشێ [ وَلِتَجْرِيَ الْفُلْكُ بِأَمْرِهِ ] وە بەهۆی ئەو بایانەوە تا كەشتیەكان لەناو دەریادا بڕۆن [ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ] وە تا ئێوەش لەو كەشتیانەدا بۆ بازرگانی و گەڕان بەدوای ڕزق و ڕۆزیدا بڕۆن [ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٤٦) ] وە بەڵكو شوكرانەبژێری ئەو نیعمەتانەی خوای گەورە بكەن بەسەرتانەوە.