Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 47

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمۡنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيۡنَا نَصۡرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٤٧
خواى گەورە بەحەقى داناوە لەسەر خۆى باوەڕداران سەربخات [ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَى قَوْمِهِمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بە دڵنیایى لە پێش تۆیشدا چەندەها پێغەمبەرانی ترمان بۆ لای قەومەكانیان ناردووە [ فَجَاءُوهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئەمانیش بەڵگەی ڕوون و ئاشكراو موعجیزەیان بۆ هێناون [ فَانْتَقَمْنَا مِنَ الَّذِينَ أَجْرَمُوا ] بەڵام ئەوان ئیمانیان نەهێنا بۆیە ئێمە تۆڵەمان سەند لەو خراپەكارانە [ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ الْمُؤْمِنِينَ (٤٧) ] پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (هیچ موسڵمانێك نییە بەرگرى لە برایەكى بكات كە خۆى لەوێ نەبێت ئیللا خواى گەورە بە حەقى داناوە لەسەر خۆى ئاگرى دۆزەخى لێ بگەڕێنێتەوە)، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: وە خوای گەورە لە فەزڵ و چاكەى خۆى بە حەقی داناوە لەسەر خۆی كە باوەڕداران سەر بخات .