Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 48

ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰلِهِۦۖ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ ٤٨
[ اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا ] خوای گەورە ئەو خوایەیە كە با ئەنێرێ ئەو هەورانە بەرز ئەكاتەوە بەهۆی هەڵمی ئاوی دەریاوە [ فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ ] وە لە ئاسماندا هەورەكان ڕائەخات وە بڵاوی ئەكاتەوە چۆن ویستی لێ بێت [ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا ] وە وای لێ ئەكات كە بەش بەش و پارچە پارچە و كەڵەك و قورسى دەكات لە پڕى ئاودا [ فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ ] وە ئەبینی ئاو و باران لەناو هەورەكانەوە دێتە خوارەوە [ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (٤٨) ] وە خوای گەورە بەویستی خۆى ئەو بارانە دادەبەزێنێتە سەر هەر شارو دێهات و زەوی بەندەكانی وە ئەوان دڵخۆش ئەبن .