Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 8

أَوَلَمۡ يَتَفَكَّرُواْ فِيٓ أَنفُسِهِمۗ مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَأَجَلٖ مُّسَمّٗىۗ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآيِٕ رَبِّهِمۡ لَكَٰفِرُونَ ٨
[ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا فِي أَنْفُسِهِمْ ] ئایا بۆ بیر ناكەنەوەو تێناڕوانن لە نەفسی خۆیان خوای گەورە چۆن دروستی كردوون [ مَا خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُسَمًّى ] وە خوای گەورە ئاسمانەكان و زەویەكان و ئەوەی لە نێوانیاندایە دروستی نەكردووە ئیللا بە حەق و دادپەروەری و حیكمەت نەبێ، وە كاتێكی دیاریكراویشی هەیە كە كەی كۆتایی پێ دێت كە ڕۆژی قیامەتە [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ لَكَافِرُونَ (٨) ] وە بە دڵنیایى زۆرێك لە خەڵكی سەبارەت بە گەیشتن بە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا بێباوەڕن و باوەڕیان بە قیامەت و زیندوو بوونەوە نییە .