Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Rum — Ayah 9

أَوَلَمۡ يَسِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ كَانُوٓاْ أَشَدَّ مِنۡهُمۡ قُوَّةٗ وَأَثَارُواْ ٱلۡأَرۡضَ وَعَمَرُوهَآ أَكۡثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٩
[ أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا بەسەر زەویدا نەڕۆیشتوونەو نەگەڕاون تا تەماشا بكەن و سەرەنجامی كافرانی پێش خۆیان چۆن بووەو كە ئیمانیان نەهێناوە خوای گەورە چۆن لەناوی بردوون، هەرچەندە ئەوان ماڵ و منداڵ و سەربازو دەسەڵات و هێزیان لە ئێوە زیاتر بووە [ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً ] كافرانی ئوممەتانی پێشتر لە كافرانی مەككە بەهێزتر بوون [ وَأَثَارُوا الْأَرْضَ ] وە سەر زەویان ئاوەدان كردبووەوە [ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا ] وە زیاتر ئاوەدانیان كردبووەوە لە خەڵكی مەككە بە كشتوكاڵ و خانوو دروست كردن و تەمەنیان درێژترو بەهێزتر بوونە [ وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] وە پێغەمبەرانیان بە بەڵگەی ڕوون و ئاشكراو موعجیزەوە هاتن بۆ لایان بەڵام ئەوان ئیمانیان نەهێنا [ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ ] كە خوای گەورە لەناوی بردن زوڵم و ستەمی لێ نەكردن [ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٩) ] بەڵام ئەوان خۆیان زوڵمیان لە خۆیان كرد بەوەی كە پێغەمبەرانی خۆیان بەدرۆزانی و ئیمانیان نەهێنا .