[ يَا بُنَيَّ إِنَّهَا إِنْ تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِنْ خَرْدَلٍ ] ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌گه‌ر بێتوو تاوانێك بكه‌ی به كێش و ئه‌ندازه‌ی گه‌ردێكی بچووك له تۆوی دانه‌وێڵه ئه‌وه‌نده بچووك بێ كه هه‌ر كێشی نیه [ فَتَكُنْ فِي صَخْرَةٍ ] ئه‌گه‌ر له‌ناو تاوێرێكیشدا بیكه‌یت، واته له شوێنێكی تاریك و پارێزراویش ئه‌و تاوانه بكه‌ی [ أَوْ فِي السَّمَاوَاتِ ] یان له ئاسمانه فراوانه‌كاندا بێت [ أَوْ فِي الْأَرْضِ ] یاخود له تاریكی زه‌ویدا بێت [ يَأْتِ بِهَا اللَّهُ ] ئه‌وا خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌یهێنێت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا ئه‌كات، چونكه هیچ شتێك له خواى گه‌وره ناشاردرێته‌وه [ إِنَّ اللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ (١٦) ] به دڵنیایى هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه‌و خوای گه‌وره زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه.