[ يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ ] ئه‌ی كوڕی خۆم نوێژه‌كانت ئه‌نجام بده له كاتی خۆیدا به ڕوكن و واجبات و خشوعه‌وه [ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ ] وه فه‌رمان به چاكه بكه [ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَرِ ] وه ڕێگری و قه‌ده‌غه‌ی خراپه بكه [ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ ] وه ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشیانه‌ی كه رووبه‌ڕووت ئه‌بێته‌وه [ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ (١٧) ] به دڵنیایى ئه‌مانه له كاره گرنگ و چاكه‌كانه.