[ وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ ] وه له كاتى قسه كردن‌دا ڕووت له خه‌ڵكى وه‌رمه‌گێڕه له‌خۆبه‌گه‌وره زانین و به‌كه‌م زانینى ئه‌واندا [ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ] وه به لووتبه‌رزی و فه‌خرو شانازی كردنه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌ڕۆ و لووتبه‌رز مه‌به [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ (١٨) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه خۆیان هه‌ڵئه‌كێشن وه لووتبه‌رزن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.