[ أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینن خوای گه‌وره هه‌رچی له ئاسمانه‌كاندایه له خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و هه‌ورو باو باران، وه ئه‌وه‌ى له زه‌ویدایه له دار‌و به‌ردو زه‌رعات و دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵ و روبارو كانى هه‌مووی بۆ ئێوه ژێربار كردووه‌و بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ى دروست كردووه [ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً ] وه نیعمه‌ته ئاشكرا‌و نهێنیه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی ڕژاندووه به‌سه‌رتاندا [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ ] وه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یشدا له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن گفتوگۆ‌و ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن له زاتی پیرۆز‌و یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌دا [ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌بێ ئه‌وه‌ى زانست و زانیاریان هه‌بێ [ وَلَا هُدًى ] وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت بن [ وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (٢٠) ] وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كتابێكی ڕووناك و ئاشكرایان پێ بێت كه له‌و كتابه گفتوگۆ بكه‌ن.