Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Luqman — Ayah 21

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَا وَجَدۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ٱلشَّيۡطَٰنُ يَدۡعُوهُمۡ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ ٢١
{حه‌رامێتى لاسايی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌} [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اتَّبِعُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی شوێنی ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ بكه‌ون كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ قَالُوا بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] هاوبه‌شبڕیارده‌ران ئه‌ڵێن: به‌ڵكو ئێمه‌ شوێنی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌وین كه‌ باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه‌ له‌ بت په‌رستی و شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌و داب و نه‌ریتی خراپ (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌ى كوێرانه‌و شوێن نه‌كه‌وتنى به‌ڵگه‌) [ أَوَلَوْ كَانَ الشَّيْطَانُ يَدْعُوهُمْ إِلَى عَذَابِ السَّعِيرِ (٢١) ] ئایا نازانن كه‌ شه‌یتان بانگیان ئه‌كات بۆ سزای سووتێنه‌ری ئاگری دۆزه‌خ، شه‌یتان وای له‌ باوك و باپیرانیان كردووه‌ شه‌ریك بۆ خوا دانێن، ئه‌مانیش وا لێ ئه‌كات كه‌ به‌ شوێن ئه‌واندا بڕۆن و لاسایی ئه‌وان بكه‌نه‌وه‌.