Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah As-Sajdah — Ayah 13

وَلَوۡ شِئۡنَا لَأٓتَيۡنَا كُلَّ نَفۡسٍ هُدَىٰهَا وَلَٰكِنۡ حَقَّ ٱلۡقَوۡلُ مِنِّي لَأَمۡلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلۡجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ ١٣
[ وَلَوْ شِئْنَا لَآتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَاهَا ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ویستمان لێ بوایه‌ هه‌موو كه‌سێكمان هیدایه‌ت ئه‌دا بۆ ڕێگای ڕاست وه‌ هیچ كافرێك له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ئه‌بوو [ وَلَكِنْ حَقَّ الْقَوْلُ مِنِّي ] به‌ڵام وته‌ی من جێبه‌جێ بووه‌ وه‌ بڕیاری خۆم داوه‌ [ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١٣) ] ئه‌بێ دۆزه‌خ له‌ كافرانی جنی و مرۆڤه‌كان پڕ بكه‌م.