[ فَذُوقُوا بِمَا نَسِيتُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] ده‌ی بچێژن سزای خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆژه‌تان له یادو بیر كرد [ إِنَّا نَسِينَاكُمْ ] ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین وه‌ك مامه‌ڵه‌ی كه‌سێكی له‌بیركراو ئه‌گه‌رنا خوای گه‌وره هیچ شتێكی له‌بیرناچێ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر له‌بیرچوونه‌كه‌ی ئه‌وان به‌و شێوازه خوای گه‌وره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و ئیهمالیان ئه‌كات له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو وه‌ڵامیان ناداته‌وه [ وَذُوقُوا عَذَابَ الْخُلْدِ ] ده‌ى بچێژن سزایه‌ك كه به نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه [ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٤) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپانه‌ی كه له دونیا ئه‌تانكرد له كوفر‌و سه‌رپێچی و تاوان.