Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah As-Sajdah — Ayah 15

إِنَّمَا يُؤۡمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُواْ بِهَا خَرُّواْۤ سُجَّدٗاۤ وَسَبَّحُواْ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَهُمۡ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ۩ ١٥
{هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا الَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِهَا خَرُّوا سُجَّدًا ] ته‌نها به‌ ڕاستگۆیانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ئیمان به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ دێنن كاتێك كه‌ یادیان بخرێته‌وه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌چنه‌ سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و گوێڕایه‌ڵى ده‌كه‌ن، واته‌: نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ده‌كه‌ن، یان نوێژی سوننه‌ت ده‌كه‌ن، یان هه‌ر سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌به‌ن [ وَسَبَّحُوا بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ] وه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره‌ به‌ پاك و مونه‌ززه‌هـ ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕی و ناته‌واوییه‌ك، وه‌ حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن، یاخود له‌ سوجده‌دا ده‌ڵێن: (سبحان ربي الأعلى وبحمده) [ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ (١٥) ] وه‌ خۆیان به‌ گه‌وره‌ نازانن به‌ڵكو ملكه‌چن بۆ خوای گه‌وره‌.