[ تَتَجَافَى جُنُوبُهُمْ عَنِ الْمَضَاجِعِ ] لایه‌كانیان به‌رز ئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر جێگا، واته: هه‌ڵئه‌ستن بۆ شه‌ونوێژ كردن، یاخود ناخه‌ون تا نوێژی عیشا نه‌كه‌ن، یان له نێوان مه‌غریب و عیشادا نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌ن، یاخود نوێژى عیشاو به‌یانى به جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانكردنى نوێژى عیشا دابه‌زى [ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا ] له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه‌و عیباده‌تى ده‌كه‌ن له ترسی دۆزه‌خ و به ئومێدی به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (١٦) ] وه له‌وه‌یشی كه پێمان به‌خشیون ئه‌وانیش له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌یبه‌خشن.