[ فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَا أُخْفِيَ لَهُمْ مِنْ قُرَّةِ أَعْيُنٍ ] پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (خواى گه‌وره ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تى بۆ به‌هه‌شتیان ئاماده كردووه كه هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌و هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌و به دڵى هیچ كه‌سێكیشدا نه‌هاتووه)، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه: هیچ كه‌سێك نازانێ خوای گه‌وره چی بۆ ئاماده كردوون و بۆی شاردونه‌ته‌وه له پاداشت و نازو نیعمه‌تى به‌هه‌شت كه چاویان پێی ڕۆشنا ئه‌بێت و پێى ئه‌گه‌شێته‌وه [ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٧) ] به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه له دونیادا ئه‌نجامیان ئه‌دا له‌وانه شه‌ونوێژ كه به نهێنی ئه‌نجامیان ده‌دا خوای گه‌وره‌ش پاداشتی بۆیان شارده‌وه.