Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah As-Sajdah — Ayah 18

أَفَمَن كَانَ مُؤۡمِنٗا كَمَن كَانَ فَاسِقٗاۚ لَّا يَسۡتَوُۥنَ ١٨
{كافران‌و باوەڕداران لای خوا یەكسان نین} [ أَفَمَنْ كَانَ مُؤْمِنًا كَمَنْ كَانَ فَاسِقًا ] ئایا كه‌سێك باوه‌ڕدار بێ وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ فاسق و ده‌رچوو بێ له‌ فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌؟ ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (ئیمامى عه‌لى) و (عُقْبَة بن أبي مُعْيَط) دابه‌زیوه‌ [ لَا يَسْتَوُونَ (١٨) ] نه‌خێر ئه‌م دوانه‌ یه‌كسان نین [ أَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت)