Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 12

وَإِذۡ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورٗا ١٢
{هەڵوێستی مونافیق‌و دووڕووان} [ وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] وه‌ مونافیق و دووڕووان ئه‌وانه‌ی كه‌ گومان له‌ دڵیاندا بووه‌و شڵه‌ژابوون وتیان: [ مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا (١٢) ] خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هیچ به‌ڵێنێكیان به‌ ئێمه‌ نه‌دا ته‌نها ئێمه‌یان له‌ خشته‌بردو وایان لێ كردین له‌ خۆمان بایی بین، كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خه‌نده‌ق و چاڵه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌كه‌ند ئه‌و كاته‌ موژده‌ی موڵكی فارس و ڕۆمی پێدان، یه‌كێك له‌ مونافیقان وتى: یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ناتوانێ بڕوات سه‌رئاو بكات ئه‌م لێره‌ باسی كه‌نزو موڵكى ڕۆم و فارس ئه‌كات.