[ وَإِذْ قَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ يَا أَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَارْجِعُوا ] كۆمه‌ڵێك له مونافیقانیش ئه‌یانووت: ئه‌ی خه‌ڵكی مه‌دینه ئێوه لێره شوێنتان نیه، واته ڕاكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵی خۆتان [ وَيَسْتَأْذِنُ فَرِيقٌ مِنْهُمُ النَّبِيَّ ] وه كۆمه‌ڵێكیش له ئیمان لاوازان، یان له مونافیقان داوای ئیزن و ڕوخسه‌تیان له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه [ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ ] ئه‌یانووت: كه‌س له ماڵه‌وه نیه‌و ماڵه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه له‌وه ئه‌ترسین دوژمن بدات به‌سه‌ریاندا [ وَمَا هِيَ بِعَوْرَةٍ ] له كاتێكیشدا كه ڕاست ناكه‌ن [ إِنْ يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًا (١٣) ] به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وان ئه‌وه‌یه هه‌ڵبێن و له جه‌نگه‌كه ڕابكه‌ن.