[ وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِمْ مِنْ أَقْطَارِهَا ] وه ئه‌گه‌ر دوژمن له هه‌موو لایه‌كانه‌وه بهاتایه‌ته ماڵیان [ ثُمَّ سُئِلُوا الْفِتْنَةَ لَآتَوْهَا ] پاشان داوای فیتنه‌یان لێ بكرایه‌و كافر ببنه‌وه ئه‌وا كافر ده‌بوونه‌وه، یان ڕێگه بۆ كافران بكه‌نه‌وه ئه‌وا رێگایان بۆ ده‌كردنه‌وه، یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ ده‌مارگیری و ئه‌و شتانه بهاتنایه‌و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵیان بكردایه ئه‌وه ئه‌وان شه‌ڕیان ئه‌كرد [ وَمَا تَلَبَّثُوا بِهَا إِلَّا يَسِيرًا (١٤) ] وه نه‌ئه‌مانه‌وه ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ، واته: به‌خێرایی ئه‌ڕۆیشتن و جه‌نگیان ئه‌كرد ئه‌گه‌ر له پێناوی خۆیاندا بوایه به‌ڵام له پێناو خوای گه‌وره‌دا نایكه‌ن.