[ قُلْ مَنْ ذَا الَّذِي يَعْصِمُكُمْ مِنَ اللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: كێ هه‌یه بتانپارێزێ له خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ تووشی خراپه‌یه‌كتان بكات و له‌ناوتان ببات، یاخود ڕه‌حمه‌تی خۆی بڕژێنێ به‌سه‌رتاندا كێ هه‌یه بیگه‌ڕێنێته‌وه [ وَلَا يَجِدُونَ لَهُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٧) ] وه جگه له خوای گه‌وره نابینن كه‌سێك دۆست و پشتیوانتان بێت و له سزای خوای گه‌وره ڕزگارتان بكات.