Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 18

۞ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلۡمُعَوِّقِينَ مِنكُمۡ وَٱلۡقَآئِلِينَ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ هَلُمَّ إِلَيۡنَاۖ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلۡبَأۡسَ إِلَّا قَلِيلًا ١٨
{چەند سیفاتێكی تری مونافیقان} [ قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الْمُعَوِّقِينَ مِنْكُمْ وَالْقَائِلِينَ لِإِخْوَانِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕێگر بوونه‌، واته‌: مونافیقان كه‌ ڕێگر بوونه‌ له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچێ بۆ جیهاد، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ خزم و براكانی خۆیان به‌ خه‌ڵكی مه‌دینه‌یان ئه‌ووت: وه‌رن بۆ لای ئێمه‌ بۆ ناو باخ و به‌رووبووم و سێبه‌رو واز له‌ محمد - صلی الله علیه وسلم - بێنن [ وَلَا يَأْتُونَ الْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا (١٨) ] وه‌ له‌ ترسی مردندا ناچنه‌ جه‌نگه‌وه‌ ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ.