[ يَحْسَبُونَ الْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا ] له ترسنۆكیان وا ئه‌زانن هێشتا ئه‌و هه‌موو حیزبه‌ی كه كۆبۆته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌ڕۆیشتوون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه [ وَإِنْ يَأْتِ الْأَحْزَابُ ] وه ئه‌گه‌ر بێتوو جارێكی تر ئه‌و حیزبه كافرانه بگه‌ڕێنه‌وه [ يَوَدُّوا لَوْ أَنَّهُمْ بَادُونَ فِي الْأَعْرَابِ ] ئاواته‌خواز بوون و له ترس‌دا ئه‌یانووت: خۆزگه ئێمه هه‌ر له مه‌دینه نه‌بووینایه‌و له‌و ده‌شته بووینایه له‌ناو ده‌شتنشینه‌كان [ يَسْأَلُونَ عَنْ أَنْبَائِكُمْ ] وه له دووره‌وه پرسیاری ئێوه‌یان بكردایه‌و هه‌واڵی مه‌دینه‌یان بپرسیایه [ وَلَوْ كَانُوا فِيكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌م دووڕووانه له‌ناو ئێوه‌شدا بوونایه [ مَا قَاتَلُوا إِلَّا قَلِيلًا (٢٠) ] له ترسا كوشتاریان نه‌ئه‌كرد ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسنۆك بوونه.