Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ahzab — Ayah 21

لَّقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِي رَسُولِ ٱللَّهِ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا ٢١
{پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێشەواو مامۆستای چاكی ئێوەیە} [ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا (٢١) ] به‌دڵنیایى له‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئێوه‌ پێشه‌وایه‌تییه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌و پێشه‌واو مامۆستای چاكی ئێوه‌یه‌و چاو له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن و شوێنى بكه‌ون به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌ به‌ ئومێدی خواو ڕۆژی دوایی و پاداشتی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت، وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ی زۆر كردبێت.