[ وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا ] وه خوای گه‌وره ئێوه‌ی كرد به جێنشینى زه‌وی و خانوو و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌وان و هه‌موو شتێكی ئه‌وانی خسته ژێر ده‌ستی ئێوه، وه هه‌ندێك زه‌ویش كه هێشتا نه‌تانگرتووه كه (خه‌یبه‌ر)ه كه دواتر ئه‌ویش ئازاد ئه‌كه‌ن، یان مه‌ككه‌یه، یان فارس و رۆمه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا (٢٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.