[ وَأَنْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه پشتیوانی كافرانیان كرد له جووله‌كه‌كانی (به‌نی قوڕه‌يزه) خوای گه‌وره ئه‌وانیشی له قه‌ڵا پته‌وه‌كانیان ده‌ركرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌ڵێنیان شكاند‌و چوونه پاڵ كافران و ویستیان له‌گه‌ڵ كافراندا پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - موسڵمانان له‌ناوده‌ن و ریشه‌كێشیان بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان ریشه‌كێش كران [ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ ] وه خوای گه‌وره ترسی خسته ناو دڵیانه‌وه‌و خۆیان ته‌سلیم كرد، پاش ئه‌وه‌ى كه (بیست و پێنج) رۆژ گه‌مارۆ دران [ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ ] كۆمه‌ڵێكتان له‌وان كوشت ئه‌وانه‌ی كه پیاو و جه‌نگاوه‌ره‌كان بوون [ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا (٢٦) ] وه كۆمه‌ڵێكیشتان به‌دیل گرت ئه‌وه‌ی كه مناڵ و ئافره‌ت بوون.